چامپیۆنزلیگگرنگترین

توخێل:بەهۆی یارینەکردنی نێیمار و ئێمباپێ بردمانەوە!

یاریگا-تۆماس توخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێی وایە یارینەکردنی کایلیان ئێمباپێ و نێیمار داسیلڤا و کاڤانی لە بەرژەوەندی یانەکەی بووە.

پاریس بە بێ سێ هێرشبەرە سەرەکییەکەی  توانی ٣-٠ شکست بە ریاڵ مەدرید بهێنێت. توخێل دوای یارییەکە وتی “یارینەکردنی ئەوان یارمەتی تیپەکەی دا، هەمووان پرسیاری ئەوەیان دەکرد چۆن دەتوانین بیبەینەوە بە بێ ئەوان ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئێمە پاڵێوراو نەبین بۆ بردنەوەی یارییەکە و فشاری سەر یاریزانەکان کەمبووبووەوە ئەوەش یارمەتی ئێمەیدا و یاریزانەکان ئازادانە یارییان دەکرد”.

بردنەوەکەی پاریس یەکەم بردنەوەی ئەو یانەیە بوو لە ریاڵ مەدرید لە ٢٥ ساڵی رابردوودا و جگە لە سەرکەوتن بە ئاستێکی قەشەنگ بینران و لۆس بلانکۆس بە بێ هیچ لێدانێک بۆ گۆڵی کەیلۆر ناڤاس یاریگای جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button