ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ: لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ نەدۆڕاین

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵی رەتیدەكاتەوە دان بە دۆڕانەكەیان بەرامبەر سێڤییا لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ بهێنێت.

وەرزی رابردوو لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگدا هەردوو یانەی رۆما و سێڤییا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش لە بەرژەوەندی سێڤییا بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا مۆرینیۆ ووتی: تا كۆتا رۆژم وەك راهێنەر بەردەوام دەبم و ئەوە دەڵێم، ئێمە لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگدا بەرامبەر سێڤییا نەدۆڕاین.

بەردەوام بوو ووتی: لە یاری کۆتایی لە بوداپێست نەدۆڕاین و منیش بیرۆکەکەم ناگۆڕم.

لە دوای یارییەكە راهێنەرە پۆرتوگالیەكە مۆرینیۆ هێرشیكردە سەر ئانتۆنی تایلەر و لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەكەشدا ناوبژیوانەكەی بە لایەنگری سێڤییا ناوبرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button