ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئۆنانا: من هۆكاری دۆڕانەكەمان بووم

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی كامیرۆنی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە بەهۆی هەڵەی ئەوەوە یارییەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن دۆڕاندووە.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی بایرن میونشن لەلایەن لیرۆی سانێ لە خولەكی 28 ، گنابری لە خولەكی 32 ، هاری كەین لە خولەكی 53 و ماتیس تێل لە خولەكی 92 تۆمار كران.

سێ گۆڵەكەی شەیتانە سورەكانیش لەلایەن راسموس هۆیلوند لە خولەكی 49 و كاسیمیرۆ لە خولەكەكانی 88 و 95 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە ئۆنانا ووتی: دۆڕاندن بەو شێوەیە قورس بوو، چونكە پێموایە یارییەكەمان زۆر باش دەستپێكرد، لە دوای هەڵەكەی من كۆنترۆڵی یارییەكەمان لەدەستدا.

بەردەوام بوو ووتی: دۆخێكی سەختە بۆ ئێمە، بەتایبەت بۆ من چونكە تیمەكەم بێهیوا كرد، بەڵام ئێمە زۆر باش بووین و بەهۆی منەوە یارییەكەمان نەبردەوە.

گۆڵپارێزە كامیرۆنیەكە بەردەوام بوو ووتی: زۆر دڵخۆشین بە كاری تیمەكە، دەبێت بەرەو پێشەوە بچین، ئەمە ژیانی گۆڵپارێزە، پێوویستە لەم هەڵەیەوە دەرسێكم فێر بم و بۆ پێشەوە هەنگاو بنێین.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو ئاستەی لەو یارییەدا نیشانمدا خراپترین ئاستم بوو لە یارییەكەدا، ئەمەش قورسە و من ئامانجێكی گەورەم هەیە، ئێمە یانەیەكی گەورەین و دەمانەوێت هەموو نازناوەكان ببەینەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button