ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە درەوشانەوە لەگەڵ یانە نوێیەكەی.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یونیەن بەرلینی كرد و بە زەحمەت و بە تاكە گۆڵێكی بێڵینگهام لە خولەكی 94 یارییەكەیان بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەستێرە ئینگلیزیەكە چوارەم یاریزانی مەدریدە لە سەدەی 21 بتوانێت گۆڵ لە یەكەم یاری خۆی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ بكات لە دوای هەریەك لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئیسكۆ و ئاسێنسیۆوە.

هەروەها بێڵینگهام لە تەمەنی 20 ساڵ و 83 رۆژ بچوكترین یاریزانە بتوانێت گۆڵی بردنەوە لە دوای خولەكی 90 لە یاریەكی چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مەدرید بكات.

ریال مەدرید لە كۆمەڵەی سێیەم دێت شانبەشانی هەریەك لە یانەكانی ناپۆلی ، یونیەن بەرلین و براگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button