هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد
یاریگا –
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی هەردوو یانەی بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد دوای یارییە بەهێزەكەی نێوانیان.
شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
گۆڵەكانی بایرن میونشن لەلایەن لیرۆی سانێ لە خولەكی 28 ، گنابری لە خولەكی 32 ، هاری كەین لە خولەكی 53 و ماتیس تێل لە خولەكی 92 تۆمار كران.
سێ گۆڵەكەی شەیتانە سورەكانیش لەلایەن راسموس هۆیلوند لە خولەكی 49 و كاسیمیرۆ لە خولەكەكانی 88 و 95 تۆمار كران.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بایرن میونشن بەپێی ئەپڵیكەیشنی یاریگا:
گۆڵپارێز: ئولریخ 5.3
هێڵی بەرگری: لایمەر 6.8 ، ئوپامیكانۆ 6.5 ، كیم 6.9 ، دەیڤز 6.5
هێڵی ناوەند: گۆرێتزگا 7.5 ، كیمیچ 7.2 ، گنابری 7.7
هێڵی هێرشبردن: سانێ 8.3 ، موسیالا 8.3 ، كەین 7.2
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: ئۆنانا 5.1
هێڵی بەرگری: ریگولیۆن 5.6، مارتینێز 6.2 ، لیندیلۆف 6.1 ، دالۆت 6.2
هێڵی ناوەند: ئێریكسن 5.0 ، كاسێمیرۆ 8.3 , برۆنۆ 6.2
هێڵی هێرشبردن: پێلیستری 6.3 ، هۆیلوند 7.7 ، راشفۆرد 7.8