ئیتاڵیا
ماوەی دوورکەوتنەوەی ماینان و لوفتوس چیک راگەیەندرا
یاریگا-پێکانی مایک ماینان گۆڵپارێزی یەکەمی ئەیسی میلان سەخت نیە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە.
گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە، لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر نیوکاسڵ تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت. بەڵام سکای سپۆرت رایگەیاند، پشکنینەکانی ئەمڕۆی دڵخۆشکەرن و پێکانەکەی سادەیە.
بەگووتەی سەرچاوەکە، چاوەڕواندەکرێت مایک، بەرامبەر هێڵاس ڤێرۆنا و کالیاری یاری نەکات، بەڵام بۆ یارییەکەی لازیۆ لە دوای 10 رۆژی دیکە و لە 30 مانگدا بگەڕێتەوە.
جگە لە ماینان، هەر لەو یارییەدا روبن لوفتوس چیک بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت. سکای دەڵێت ئەوەی لوفتوس چیک تەنها گرژبوونی ماسولکە بووە و ئامادەیە بۆ یاریکردن بەڵام یانەکە دەیەوێت وەکو خۆپارێزی بەرامبەر ڤیرۆنا پشووی پێبدات.