ئەرشیڤ

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا، میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات.

یارییەکە بۆ هەردوولا گرینگییەکی زۆری هەیە، بەو پێییەی هەردوو یانە هەوڵدەدەن بە سەرکەوتن لەم یارییەدا، ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی تیپەکەیان لە خولی ناوخۆدا لەبیر هاندەرانیان ببەنەوە.

بایرن میونشن لەم وەرزەی بۆندسلیگا چوار یاری کردووە، سێ یاری بردووەتەوە و لە یارییەکیش یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لەدوای بایەر کیڤەرکوزن، پلەی دووەمی لە رزبەندی بۆندسلیگا گرتووە.

بەڵام دۆخی شەیتانە سوورەکان زۆر خراپە، بە جۆرێک لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە کۆی ئەنجامدانی 5 یاری خاوەنی 2 بردنەوە و 3 شکستە، بە کۆکردنەوەی تەنیا 6 خاڵ پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان

هەردوو یانە لە چامپیۆنزلیگ 11 جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، بایرن میونشن 4 یاری بردووەیەوە، مانچێستەر یونایتد 2 یاری بردووەیەوە و لە 5 یاریشدا یەکسانبوون.

باڤارییەکان 16 گۆڵیان لە شەیتانە سوورەکان کردووە، یانە ئینگلیزییەکەیش 13 جاریش تۆڕی گۆڵی یانە ئەڵمانییەکەی هەژاندووە.

بەر لە یارییەکە ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد و ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێز، بەمشێوەیە لەبارەی یارییەکە دوان:

سەبارەت بە هەمان یاری تۆماس توخێلی راهێنەری بایرن میونشن و هاری کەینی ئەستێرەی یارییەکە بەمشێوەیە دوان:

بە سەرکردایەتی هاری کەین، بایرن میونشن خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر یونایتد ئامادە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button