ئینگلتەرایاریگا

هاری کەین ئەستێرەی داهاتووی ئینگلتەرا و ریال مەدریدی دەست نیشان کرد

Yariga App

یاریگا-

هاری کەین دڵنیایە لەوەی جود بێلینگهام لە داهاتوودا دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدرید.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا، هاری کەین هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ستایشی جود بێلینگهامی یاریزانی ئینگلتەرایی ریال مەدریدی کرد و رایگەیاند خۆشحاڵە کە چێژ لە ژیانە نوێیەکەی لە پایتەختی ئیسپانیا وەردەگرێت.

بێلینگهامی تەمەن 20 ساڵ له هاوینی ئه مساڵدا پەیوەندی به یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە کرد به گرێبەستێک بۆ ماوەی شه ش ساڵ به بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ.
یاریزانە پێشووەکەی یانەی بیرمینگهام سیتی و بروسیا دۆرتمۆند بە باشی لە مەدرید جێگیر بووە، بەجۆرێک کە لە ئێستادا باشترین گۆڵکاری تیپەکەیە بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ لە 5 یاری خولەکەدا.

کین سەبارەت بە بێلینگهام گوتی:

زۆر دڵخۆشم بۆ جود و ئەوەی کە چێژ لە ژیانی خۆی و تۆپی پێی خۆی لە مەدرید وەردەگرێت. هەبوونی یاریزانێکی وەک ئەو بۆ هەر تیپێک زۆر باشە. جود هێشتا زۆر گەنجە و ئەو دەبێتە داهاتووی ئینگلتەرا و ریال مەدرید.

کین سەبارەت بە درەوشاوەیی و ئاست بەرزی بێلینگهام دەڵێت:

پێموانییە درەوشاوەیی ئەو جێگەی سەرسوڕمان بێت”. ماوەیەکی زۆرە لەگەڵیدا یاری دەکەم و دەمزانی یاریزانێکی گەورەیە. مۆندیالێکی نایابی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدا و هەرچەندە زۆر گەنجە بەڵام زۆر زیاتر پێش دەکەوێت. بۆیە ئەنجامەکانی سەرسامم ناکات. جود پڕە لە متمانە و توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە. دەزانم کە ئەو گۆڵی زۆر زیاتر بۆ ریال تۆمار دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button