یاریگا –
ئۆلێ گونار سۆلشایەر، پەشیمانە لە گەڕاندەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ مانچێستەر یونایتد.
ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە هاوینی ساڵی 2021 بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایت. یاریزانەکە بۆ جاری دووەم درێسی شەیتانە سوورەکانی پۆشییەوە.
ئۆلێ گونار سۆلشایەری نەرویجی و راهێنەری ئەوکاتی یانە مانچێستەر یونایتد بوو، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی زە ئاتڵێتیک، پەشیمانی خۆی لە گەڕاندنەوەی رۆناڵدۆ دەردەبڕێت.
In his first in-depth interview since leaving #MUFC, Ole Gunnar Solskjaer discusses:
▪️ Why Ronaldo deal “felt right, turned wrong”
▪️ Telling players at HT he expected to be sacked
▪️ Some “weren’t as good” as they thought
▪️ Players singing ‘Ole’s at the wheel’— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) September 20, 2023
سۆلشایەر لە بارەی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ یانەکە بەمشێوەیە دواوە:
بڕیارێکی قورس بوو، کاتێک سەرەتا کریستیانۆمان گەڕاندەوە هەستمانکرد بریارێکی درووستە، لە یەکەم یاریدا گۆڵی کرد هاندەرانیش هەستیان بەوەکرد، هێشتا یەکێک بوو لە باشترین گۆڵکارەکانی جیهان. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات دەرکەوت هێنانەوەی رۆناڵدۆ بۆ مانچێستەر بریارێکی هەڵەبوو.
هەروەها سۆلشایەر لەبارەی باشترین گرێبەستی خۆی بۆ مانچێستەر بەمشێوەیە دوا:
کاری باشمانکرد و یاریزانی باشمان گواستەوە، بەڕای خۆم گواستنەوەی برونۆ فێرناندێز باشترین گرێبەستمان بوو، بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاستی تیپەکە درووستکردووە.
راهێنەرەکە لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی گوتی:
بەڵی دەگەڕێمەوە، بەمدواییانە دوو ئۆفەرم لە سعودییە بۆ هاتووە، لە ماوەییەکی نزیکی داهاتوو دەست بە کارەکەم دەکەمەوە.
راهێنەرە نەرویجییەکە لەبارەی گرێبەستەکانی یانەکەی گوتی:
مانچستەر یونایتد نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانە بکات کە من پێشنیارم کردبوون، پێش ئەوەی هالاند بچێتە سالزبۆرگ پێشنیارم کرد، هەروەها دیکلان رایسم پێشنیار کرد، دەکرا کایسێدۆ بگوازینەوە، بەڵام لەو کاتەدا هەستمان دەکرد پێویستمان بە یاریزانی ئامادە هەیە، زۆر حەزمان دەکرد بێلینگهام بگوازینەوە، بەڵام یاریزانەکە دۆرتموندی هەڵبژارد.
سۆلشایەر لە هاوینی 2019 تا زستانی 2021 راهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو. 168 یاری راهێنەرایەتی یانەکەی کرد، 91 یارییان بردەوە، 37 یاری یەکسانبوون و 40 یاریشیان دۆڕاند.