ئه‌ڵمانیا

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەواڵێکی گەورە بە درۆ دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا، هەڵبژاردنی جولیان ناگلسمانی وەک راهێنەری هەڵبژاردەەکەیان رەتکردەوە.

شەوی رابردوو بیڵد، بڵاوکراوەی بەناوبانگی ئەڵمانی رایگەیاند کە ناگلسمان شوێنی رودی فۆلەر دەگرێتەوە کە لە یارییەکەی فەرەنسادا وەک راهێنەرێکی کاتی لەسەر کورسی یەدەگی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دانیشتبوو. پێش یارییەکەی بەرامبەر فەرەنسا، ئەڵمانیا بەهۆی شکستی 4-1 بەرامبەر ژاپۆن، هانسی فلیکی راهێنەری پێشووی خۆی لە کارەکەی دوورخستەوە.

لە بەرامبەر ئەم هەواڵەدا یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا راستی چیرۆکەکەی روونکردەوە. هانس یواکیم واتزکە، جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا سەبارەت بە دەستنیشانکردنی جولیان ناگلسمان وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و گۆڕینی هانسی فلیک گوتی:

تا ئێستا بڕیارمان نەداوە. کۆبوونەوەی لێژنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام نەدرا و بۆیە تا ئێستا بڕیارمان نەداوە.

سەرەڕای ئەمەش واتزکی ستایشی راهێنەرە لاوەکەی ئەڵمانی کرد و رایگەیاند، راهێنەرێکی گەورەیە و هیچ گومان لەوەدا نییە، بەڵام پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدرێت، کاتێکی زیاتری پێویستە.

ناگلسمان لە ساڵی 2016 تا 2019 راهێنەری یانەی هۆفنهایم بوو، هەروەها لە 2019 تا 2021، راهێنەری یانەی لایپزیگ بوو، بەهۆی ئاستە باشەکەی سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا، ئەمەش وایکرد ببێتە راهێنەری بایرن میونشن، بە ناوبانگترین یانەی ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button