ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئیڤان پرۆڤێدێل پێشتر گۆڵی لەکام یانەی تر کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لازیۆ لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی گۆڵیک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو گۆڵەکەی لازیۆ بوو، کە لە دوا ساتی یارییەکە و لە خولەکی 95، لە رێگەی گۆڵپارێزی یانەکە ئیڤان پرۆڤێدێل کرا.

گۆڵەکەی ئیڤان پرۆڤێدێل بەرامبەر بە ئاتلێتیکۆ مەدرید:

بەڵام ئەمە جاری یەکەم نییە ئەو گۆڵپارێزە ئیتاڵییە گۆڵێکی لەوشێوەیە دەکات. لەرابردوودا گۆڵێکی دیکەی هاوشێوەی کردووە.

پرۆڤێدێل لە ساڵی 2020، لە یارییەکی سێریا بی بە درێسی یانەی یوڤی ستابیا بەرامبەر بە یانەی ئاسکۆلی کالچیۆ لە خولەکی 95 گۆڵی دووەم و یەکسانی تیپەکەی کردووە، کە یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هاتووە.

گۆڵەکەی پرۆڤێدێل لە سێریا بی:

بابەتی زیاتر

Back to top button