بڕگەیەکی سەرسوڕهێنەر لە گرێبەستەکەی هاری کەین ئاشکرابوو

یاریگا –
بڕگەیەکی سەرسوڕهێنەری گرێبەستەکەی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن ئاشکرابوو.
دانیال لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتنهام سوپرایزێکی گەورەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە گرێبەستەکەی هاری کەین، یاریزانی پێشووی یانەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن.
کەین لەم هاوینە دوای بەسەربردنی 10 ساڵ لەگەڵ تۆتنهام یانەکەیە بەرەو ئەڵمانیا جێهێشت، بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەدنی بە بایرن میونشن کرد و بوو بە گرانبەهاترین یاریزانی مێژوویی بۆندسلیگا.
Champions League… let’s go! #MiaSanMia pic.twitter.com/gzBYjBMfLP
— Harry Kane (@HKane) September 19, 2023
بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دانیال لیڤی، بڕگەیەکەی سەیری گرێبەستەکەی ئاشکراکرد لە بریتییە کە دووبارە گەڕاندنەوەی یاریزانەکە بۆ سپێرز، لەو بارەیەیشەوە گوتی:
لە گرێبەستەکەی کەین بڕگەی دووباڕە کڕینەوەی یاریزانەکە بەردەستە بۆمان، دەمەوێت سوپاسی هاری بکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆ ئێمەی کردووە.
هەمیشە بەخێرهاتنی دەکرێتەوە، هاری ئەندامێکی زۆر خۆشەویست و بەنرخی خێزانی سپێرزە و بۆ هەمیشە لە مێژووی ئێمەدا دەمێنێتەوە.
هاری کەین گۆڵکاری مێژوویی تۆتنهامە بە کردنی 280 گۆڵ لە 435 یاریدا، یانەکە هەوڵێکی زۆریدا پارێزگاری لە تواناکانی بکات. بەڵام یاریزانەکە سووربوو لەسەر جێهێشتنی سپێرز و لە کۆتاییدا ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.
🚨⚪️ Spurs chairman Daniel Levy: “We have buy back clause for Harry Kane”.
“I’d like to thank Harry for everything he’s done for us”.
“He’s always welcome back — Harry’s a much loved and valued member of the Spurs family and forever in our history”, via @AlasdairGold. pic.twitter.com/rW8jbdXsLS
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 19, 2023