ئیتاڵیاگرنگترین

چامپیۆنزلیگ: میلان دوو خاڵ و دوو یاریزانی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان لەنێو یاریگای خۆیدا دوو خاڵی ەلدەستدا بەرامبەر نیوکاسڵ لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانەکان.

لە یەکەم شەوی پاڵەوانێتییەکەدا، رۆسۆنێری چاوی لە لەبیرکردنی شکستە گەورەکەی بەرامبەر ئینتەر بوو، نیوکاسڵیش بۆ ئەوە هاتبوو کە بیسەلمێنێت دەتوانێت لە چامپیۆنزلیگیش رکابەری گەورەکان بکات.

هەردوولا بە هۆشیارییەکی زۆرەوە یارییان دەکرد و زیاتر سەرقاڵی لێدانی دوورهاوێژ بوون. میلان 26 لێدانی ئاڕاستەکرد و باشتر دەبینرا بەڵام  سەرەنجام نەیانتوانی هیچ کامێکیان گۆڵ تۆماربکەن. ئەمە جگە لەوەی یانە مێژووییەکەی چامپیۆنزلیگ ، هەریەک لە مایک ماینان و روبن لوفتوس چیکی لەدەستدا و لەو یارییەدا تووشی پێکان هاتن.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، پێکانی هەردوو یاریزانەکە ماسولکەیە بەڵام پشکنینی زیاتری دەوێت بۆ زانینی رێژەی قورسی و سوکی پێکانەکەیان.

رۆسۆنێری لە کۆمەڵەیەکی ئێجگار قورسدایە و دوو یاری داهاتوویان بەرامبەر پاریس سان جێرمان و بۆروسیا دۆرتموندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button