چامپیۆنزلیگ

جادووەکەی ئێنریکێ دەشکێنرێت

Yariga App

یاریگا –

دوایین ئەزموونی راهێنەرایەتی لویس ئێنریکێ لە چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە بۆ 2344 رۆژ لەمەوبەر کە تێیدا بارسێلۆنا بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە.

لە 19ی ئەپڕیلی 2017، بارسێلۆنا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر یۆڤێنتۆس بە ئەنجامی 0-0 ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد. لە یاری گەڕانەوەدا لە تۆرینۆ بە ئەنجامی 3-0 شکستی خواردبوو. 2344 رۆژ تێپەڕیوە لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا، لویس ئێنریکی لە هیچ یاریەکی چامپیۆنزلیگدا بەشداری نەکردووە.

دوایین ئەزموونی ئێنریکێ لە چامپیۆنزلیگدا خەونێکی ناخۆش بوو لە یارییەکەی بەرامبەر یۆڤێنتوس، بەڵام ئەمشەو ئەم جادووە دەشکێنرێت و سەرکردایەتی پاریس سانجێرمان دەکات لەبەرامبەر دۆرتمۆند. ئێنریکێ لەگەڵ تیپێک کە مێسی و سوارێز و نەیماری تێدابوو، نەیتوانی بەربەستی خانمە پیرەکان تێکبشکێنێت.

پاریس سانجێرمان کە شەوی هەینی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نیس شکستی هێنا بە ئەنجامی (2-3)، خراپترین دەستپێکی خولەکەی لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا بەدەستهێناوە، تەنها 8 خاڵ لە کۆی 15 خاڵ کۆ کردووەتەوە. لە ریزبەندی پێنجەمی خولی لیگ وەن دایە.

ئەمە دوانزەهەمین وەرزی لەسەریەکە کە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ بەشدار دەبێت، بەڵام وەبەرهێنانی 1940 ملیۆن دۆلار لە گواستنەوەکان لەلایەن وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەر (QSI) لەدوای هاوکاری کردنیان لە ساڵی 2011 تا ئێستا نەبووەتە هۆی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ و ئەم تیپە 9 ناسناوی پاڵەوانێتی خول و 8 جامی فەرەنسا  و 9 جامی سوپەری بەدەستهێناوە.

دوێنێ ئێنریکێ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاند، نابێت پاریس سانجێرمان دوودڵی بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە تیپێکی بەهێزی لەبەردەست دایە.

راهێنەری پێشووی ئیسپانیا ئەمشەو ناتوانێت کیمپێمبی، نونۆ مێندێز، ئاسێنسیۆ، مۆکیلێ و لی کانگ ئین لە یارییەکەدا بەشداری پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button