ئهوروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رۆیاڵ ئانتفیرپ
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رۆیاڵ ئانتفیرپ.
وا بڕیارە سبەی سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری رۆیاڵ ئانتفیرپ بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بارسێلۆنا بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی پێدری و رۆنالد ئاراوخۆ بێ بەش دەبێت.
بارسێلۆنا لە كۆمەڵەی هەشتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە یانەكانی پۆرتۆ ، شاختار رۆیاڵ ئانتفیرپ.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ، كۆندی ، كریستێنسن ، باڵدی
هێلی ناوەند: دی یۆنگ ، رۆمیۆ ، گوندۆگان
هێڵی هێڕشبردن: یەمال ، لیڤاندۆڤسكی ، گاڤی