یاریگا
وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دوای چاوەڕوانییەکی چەند مانگە بە هەشت یاریی لە کۆمەڵەکانی جیاوازەکانی پاڵەوانتیەکە دەست پێدەکات.
ئەیسی میلان – نیوکاسل یونایتد
یاریی یەکەم لە کۆمەڵەی شەشەم لە نێوان ئەیسی میلان و نیوکاسل یونایتد کاتژمێر 19:45 خولەک دەست پێدەکات. هەردوو یانە پێشتر هیچیارییەکیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یەکتری نەکردووە و ئەم یارییە دەبێتە یەکەم رووبەڕووبونەوەی هەردوو یانە.
یەنگ بۆیز – لایپزیگ
لە دووەم یاریی و لە هەمان کاتدا یانەکانی یەنگ بۆیز و لایپزیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. ئەو دوو یانەیەش یەکەمجارە لە مێژوودارووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
مانچێستەر سیتی – سێرڤێنا زڤێزدا
لە کۆمەڵەی حەوتەم و کاتژمێر 22:00 مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ رووبەڕووی سێرڤێنا زڤێزدایسڕبی دەبێتەوە. ئەو دوو یانەیەش پێشتر هەرگیز لە چامپیۆنزلیگ یارییان بەرامبەر یەکتری نەکردووە و ئەم یارییە دەبێتە یەکەمرووبەڕووبونەوەیان.
پاریس سانجێرمان – بورووسیا دۆرتموند
رەنگە ئەم یارییە قورسترین یاریی شەوی یەکەمی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ بێت. هەردوو یانە لە کۆمەڵەی شەشەم کێبڕکێی لەگەڵ یانەکانیئەیسی میلان و نیوکاسل دەکەن و بە کۆمەڵەی مەرگ دادەنرێت.
ئەو دوو یانەیە پێشتر چوار یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە و هەر یەکەیان خاوەنی بردنەوەیەکن و لە دوو یاریش بەرامبەر بوینە.
بارسێلۆنا – رۆیال ئانتوێرب
بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز سەرەڕای قەیرانە داراییەکانیان، بەڵام ئەم هاوینە پێکهاتەیەکی بەهێزیان دروستکردووە وچاوەڕێ دەکرێت رکابەرییەکی باش بکەن. هەردوو یانە جاری یەکەمە لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری ببنەوە. چاوەڕێ دەکرێت بلاوگرانائەرکی لەم یارییە قورس نەبێت.
یارییەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:
لازیۆ – ئاتلێتیکۆ مەدرید
فاینۆرد – سێلتیک
شاختار – پۆرتۆ