ئینگلتەرا

یەکێک لەو ئافرەتانەی سكاڵایان لەسەر ئەنتۆنی تۆمارکردبوو، سکاڵاکەی کشاندەوە

Yariga App

یاریگا –

بەپێی هەواڵەکان، یەکێک لەو سێ ژنەی سکاڵایان لە ئەنتۆنی کردبوو سکاڵاکەی لەسەر یاریزانە باڵەکەی مانچستەر یونایتد کشاندەوە، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ئەنتۆنی دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت، ئێستا لە پشوو دایە و یەکێک لە سکاڵاکان لەسەری کشاوەتەوە بەڵام هێشتا رووبەڕووی دوو سکاڵای تر دەبێتەوە کە دەبێت لەبەردەم دادگا ئامادە ببێت.

ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیاکس سێ تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچە خۆشەویستەکانی بە توندی رەتکردوەتەوە، و داوای لە پۆلیس کردووە لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام بن.

پۆلیسی ساوپاولۆ و مانچستەر لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەنتۆنی دەکات بە هۆی هێرش کردن و دەست درێژی کردنە سەر گابرێلا کاڤالین، لانا ئینگرید، ریسا دی فرێیتاس و مالو ئۆهانا.

بەڵام رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دی فرێیتاس بە تەواوی سکاڵاکەی خۆی لە لای پۆلیسی ساوپاولۆ کشاندوەتەوە و پاشگەزبووەتەوە. گوایە رووداوەکە لە مانگی ئایاری 2022 روویداوە، سێ مانگ پێش ئەوەی ئەنتۆنی پەیوەندی بە تیپەکەی ئێریک تێن هاگەوە بکات لە یونایتد.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی مانچێستەر یونایتد لیکۆڵینەوەی تەواوی بۆ کەیسەکەی ئەنتۆنی کردووە بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە تۆمەتەکانی دەستدرێژی خێزانی سەبارەت بەو یاریزانە پشتڕاست بکاتەوە. شەیتانە سوورەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و دووپاتیان کردەوە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ناتوانێت بەشداری لە مەشق و یارییەکانی یانەکەدا بکات، لەکاتێکدا ئەو تۆمەتانەی ئاراستە کراوە.

لەم بارەیەوە ئەنتۆنی گوتی:

من لەگەڵ مانچستەر یونایتد هاوڕام و گلەیی ناکەم کە دوور خراومەتەوە لەکاتێکدا قسە لەسەر ئەو تۆمەتانە دەکرێت کە ئاراستەم کراوە.

ئەنتۆنی لە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ بە ئەنجامی 3-1 لە پێش پشووە نێودەوڵەتییەکان، لە کەمپی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button