ئاسیاگرنگترین

یاریزانانی نەسر چۆن و بە چ شێوازێک دەڕۆنە ئێران و لە کام هۆتێل دەمێننەوە؟

Yariga App

یاریگا –

کاروانەکەی تیمی نەسر بە فڕۆکەیەکی تایبەتەوە دەگاتە ئێران لە کاتێکدا گرنگترین هێزی ئەمنی ئەو وڵاتە چاودێرییان دەکات.

سوپەرستارەکەی تۆپی پێی جیهان گەورەترین یاریزانە کە دەچێتە ئێران و لە یارییەکی فەرمیدا یاری دەکات و ئەمەش دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی تاوەکوو ئەستێرە خۆشەویستەکەیان لە نزیکەوە ببینن، بەڵام دیدار لەگەل کریستیانۆ ئەستەمە.

بە جۆرێک کە تیمی نەسر بە رێکخستنی ئەمنی بەهێزەوە دێنە ئێران و لەو هۆتێلەی کە تێیدا دەمێننەوە نیشتەجێ دەبن و دواتریش بە هەمان شێوە دەچنە یاریگای ئازادی و دواتر یەکسەر دەگەڕێنەوە بۆ ریاز.

 کاتژمێر 11ی بەیانی ساتی گەیشتنی یانەی نەسر بۆ تاران

تیمی نەسر سبەینێ دووشەممە نزیکەی کاتژمێر 9:00 بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ریازەوە بەرەو تاران بەڕێدەکەون. بەم شێوەیە پێدەچێت گەشتی تیمەکە لە کاتژمێر 11ی بەیانی لەسەر ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانە بنیشێتەوە. هەروەها خاڵی گرنگ ئەوەیە بە پێی دوایین زانیارییه کان فڕۆکه خانەی مێهراباد میوانداری فڕۆکە تایبەتەکەی نەسر دەکات.

خاڵی چوونە ژوورەوەی فڕۆکەخانە: CIP 

پاراستنی یاریزانانی نەسر بە تیمێکی شارەزا و لێهاتوو سپێردراوە کە ئەرکەکانیان یەکسانە بە پاراستنی سەرۆک کۆمار، ئێستاش بڕیارە یاریزانانی نەسر لە فڕۆکەخانەوە بۆ هۆتێل رێنمایی بکەن. ئەم هێزە ئەمنیانە کە ئەرکەکەیان لە حکومەت وەرگرتووە، هەوڵ دەدەن هیچ پەیوەندییەک لە نێوان خەڵک و یاریزانەکاندا نەبێت. هەروەها یاریزانەکانی نەسر لە رێڕەوی CIPیەوە کە گەیشتنی خەڵک بۆ ئەم رێڕەوە زۆر ئەستەمە، لە فڕۆکەخانەی مێهراباد بەرەو هۆتێل بەڕێدەکەون.

رێگەی چونیان بۆ هۆتێل: 

CIP رێگای جیاوازی هەیە، هەندێکیان بە گەڕەکە تایبەتەکانی تاران و تەنانەت جادە سەرەکییەکانی شارەکانیشدا تێدەپەڕن. هەرچەندە کەس رێگای نەسر نازانێت، بەڵام تەنانەت ئەم تیمە رەنگە بە شەقامە جیاوازەکانی تاران دا بە زۆرترین پاسەوانەوە بۆ هۆتێل ئێسپیناس پاڵاس بەڕێبکەون.

شوێنی نیشتەجێبوون: نهۆمی تایبەتی باڵیۆزخانەی سعودیە

تیمی ئەمنی بڕیاریان داوە کە کاتێک تیمی نەسر دەچنە ناو هۆتێلەکەوە، نابێت هیچ کەسێکی تر لە هۆڵی پێشوازیدا ئامادە بێت، دواتر ئەندامانی تیمەکە دەچنە نهۆمی تایبەتی باڵیۆزخانەی سعودیە و جێگیر دەبن. ئەم نهۆمەی هۆتێل ئێسپیناس پاڵاس بەتەواوی سەربەخۆیە و جیاوازە لە هۆتێلەکە، یاریزانەکانیش هیچ پەیوەندییەکیان بە نهۆمەکانی تر یان چێشتخانە گشتییەکانەوە نابێت و بەم شێوەیەش، مەحاڵ دەبێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نزیکەوە ببینرێت.

سەرنشین: 85 کەس بە چەند ئەستێرەیەکەوە

بەپێی زانیارییەکان و ئەو لیستەی یانەی نەسر بۆ پێرسپۆلیس نێردراوە، 55 ئەندامی ئەم تیمە هەن و 30 کەسیش وەک سەرنشین لە گەشتەکەدا دەبن. بێگومان بەهۆی تایبەتمەندی گەشتی نەسرەوە ئەم تیمە دەتوانن دەستکاری ژمارەی سەرنشینەکان بکەن. بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی سعودیەش لەم گەشتەدا ئامادەن. 30 یاریزان و ئەندامی تیپی نەسر دەتوانن لە تەنیشت یاریگا ئامادەبن و 25 کەس دەتوانن لە شوێنێکی تایبەت وەک میوان سەیری یارییەکە بکەن.

تاکە رێگە بۆ دیداری رۆناڵدۆ: کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی

رۆژێک پێش یارییەکە، یانەی پێرسپۆلیس و نەسر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و مەشقێکی فەرمی لە یاریگای ئازادی ئەنجام دەدەن، کە بە ئامادەبوونی پەیامنێران و فۆتۆگرافەران بەڕێوەدەچێت. تا ئێستا دیار نییە راهێنەری پورتوگالی نەسر کام یاریزان لەگەڵ خۆی دەبات بۆ کۆنفرانسەکە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ کاسترۆ بچێتە یاریگای ئازادی لە کۆنگرەکەدا ئامادە ببێت. کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیان کاتژمێر 16:45 بۆ 17:15 لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی یاریگای ئازادی ئەنجام دەدرێت.

گەڕانەوەی خێرا: بەیانی چوارشەممە

بەڕێوەچوونی یارییەکە بەبێ بینەر دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی رێکخستنی ئەمنی لە یاریگاکەدا بگاتە ئەوپەڕی خۆی و هیچ کەسێک ناتوانێت بێ ناسنامەی فەرمی بچێتە ناو یاریگاکە. هەروەها پێدەچێت نەسر راستەوخۆ دوای یارییەکەی لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس بەرەو ریاز بەڕێ بکەوێت و پێدەچێت بەیانی چوارشەممە بگەڕێتەوە پایتەختی سعودیە بۆ ئەوەی گەشتەکەی رۆناڵدۆ کە کەمتر لە 48 کاتژمێرە بە کەمترین پەیوەندی لەگەڵ هاندەران کۆتایی پێبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button