کانسێلۆ گۆڵەکەی پێشکەش بە کێ کرد؟
یاریگا –
جۆاو کانسێلۆی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا شەوی رابردوو دوای تۆمارکردنی گۆڵێک ئاهەنگێکی مانادار و خەمناکی گێڕا.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا یارییەکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر ریال بێتیس ئەنجامدا و توانی بە پێنج گۆڵ لە ئەم تیپە بباتەوە.
کانسێلۆ یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکەی لەم یارییەدا و توانی گۆڵی پێنجەمی بارسا لەم یارییەدا تۆمار بکات بە لێدانێکی جوان و سەرنجڕاکێش کۆتایی بە گۆڵبارانی تیپەکەی هینا.
دوای ئەوەی دڵخۆشی خۆی لەگەڵ یاریزانانی تری بارسادا دەربڕی، دەستەکانی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە بۆ ئەوەی ئەم گۆڵە پێشکەش بە روحی دایکی بکات، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش جارێکی دیکە یادەوەری دایکی زیندووکردەوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەستی خۆی دەربڕی.
View this post on Instagram
دایکی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە لە ساڵی 2013 بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کۆچی دوایی کرد. ئەمەش لەکاتێکدایە کە کانسێلۆ و براکەی بەهەمان شێوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بەڵام خەوتبوون و تەنها تووشی چەند برینێکی بچوک بوون.
ئەم رووداوە بە رادەیەک کاریگەریی لەسەر دروستکرد، تەنانەت پویستی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا درێژە بە رێبازەکەی بدات و لە گەورەترین یانەکانی جیهان وەک بایرن میونشن و بارسێلۆنا یاریی کرد.
شەوی رابردوو کانسێلۆ لە پەیجی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بۆ دایکی نووسیبووی
“هەمیشە بۆ تۆ دایکە”.