ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر میلان وانەیەکی مێژوویی پێشکەشی ئەیسی میلان کرد

Yariga App

یاریگا

ئینتەر میلان لە گەڕی چوارەمی سێریائەی و لە دێربی دێلامادۆنینا پێشوازی لە ئەیسی میلانی رکابەری مێژوویی کرد.

هەردوو یانە لە کاتێکدا رووبەڕووی یەکتری بونەوە لە هەرسێ یاریی پێشتر بردنەوەیان بەدەستهێنا بوو و هەروەها ئینتەر میلانیش لە دوایین شەش یاریی هەر هەموو یارییەکانی بەرامبەر رکابەرەکەی براوە بوو.

تەنها 5 خولەک بەسەر یارییەکە تێپەڕی کرد بوو، هێنریک میخیتاریان توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی ئینتەر بکات. پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم و لە خولەکی 38 مارکوس تورام پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم، توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی رۆسێنەری بهەژێنێت.

نیوەی دووەم یاریزانانی میلان بە هیوای راستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە هاتنە ناو یاریگا، بەڵام جارەنوسیان لە نیوەی یەکەم خرابتر بوو. لە خولەکی 57 رافایل لیاو گۆڵێکی بۆ یانەکەی کرد و ئەنجامەکەی بۆ گۆلێک کەمکردەوە.

یارییەکە بەردەوام بوو و میخیتاریان لە خولەکی 69 توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی بکات و جارێکی دیکە جیاوازی ئەنجامی یارییەکەی کردە دوو هێند.

یارییەکە بەم 3 گۆڵە کۆتایی نەهات و لە خولەکی 79 کانهانۆغلۆ توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمیش بۆ ئینتەر میلان بکات و ئەرکی ئەیسی میلانی هێندەی دیکە لە یارییەکە قورستر کرد. هاندەرانی میلان چاوەڕێ بوون یاریزانەکانیان ریمۆنتادا بکەن، بەڵام یاریزانانی بەرامبەر جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی یانەکەیانیان هەژاندەوە.

دواجار ئینتەر میلان یارییەکەی بە ئەنجامی 5-1 لە ئەیسی میلان بردەوە و یەکێک لە گەورەترین بردنەوەیان لە مێژووی دێربی توڕە تۆمار کرد و حەوتەم دێربیشە لەسەر یەک یارییەکە دەبەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button