ئیتاڵیا

هاندانۆڤیچ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا

دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا سەمیر هاندانۆڤیچ دەیەوێت بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنێت.

سەمیر هاندانۆڤیچ گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی هات، ریزەکانی یانەکەی دوای 11 ساڵ جێهێشت و تاوەکو ئەم ساتە پەیوندی بە هیچ یانەیەک نەکردووە.

گۆڵپارێزەکەی پێشووی نێرازۆری لەمبارەوە بە رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گووت

من کەسێکی سۆشیال میدیا نیم، خێرا بڕیارەکەم بۆ کەسانی نزیک لە خۆم ڕاگەیاند. کاتی ئەوە هاتووە دوای چەندین ساڵ خێزانەکەم بخەمە پێشەوە. دڵخۆش و ئارامم بەو بڕیارەی کە داومە و ئێستا کاتی گونجاوە بۆ وەستان و ماڵئاوایی. ئەم هاوینە چەند دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە بە باشی هەڵسەنگاندنم بۆ کرد، مەرجەکان دەکرا ژیانم لە شارێک یان وڵاتێکی تر بگۆڕم، بەڵام کاتێک بەدی نەهاتن، بڕیارمدا ماڵئاوایی بکەم

هاندانۆڤیچ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

لە شاری میلانۆ بەردەوام دەبم لە ژیان و ئێرە وەکو ماڵی خۆمە. ئێستا نیوەی دووەمی ژیانم دەستی پێکردووە و کار لەسەر داهاتوو دەکەم. لە ئێستادا دەتوانم بڵێم هەم من و هەم ئینتەر دەمانەوێت بەردەوام بین لە کارکردن بەیەکەوە بە شێوەیەکی جیاواز، دەبێت هەلومەرجێک بۆ ئەوە دروست بکرێت کە ئەمە ڕووبدات

بابەتی زیاتر

Back to top button