یاریگا –
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، ریاز مەحرەز، ئەستێرەی یانەی ئەهلی سعودی، دوای ژەهراوی بوون بە خواردن، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری جددە.
پێگەی گۆڵی عەرەبی بڵاویکردەوە، ریاز مەحرەز نەخۆش کەوتووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پێدەچێت بەشداری یارییەکەی ئەمشەوی تیپەکەی نەکات.
بەگوێرەی رۆژنامە عەرەبییەکان، مەحرەز چووەتە چێشتخانەیەک و لەوێ بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بووە و تووشی “بەکتریای گەدە” بووە.
تا ئێستا یانەی ئەهلی هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر بەم هەواڵە و دۆخی مەحرەزی بۆ یارییەکەی بەرامبەر تەعاون ئاشکرا نەکردووە. لە هەفتەی شەشەمی خولی سعودیەدا، یانەی ئەهلی لە یاریگای شازادە عەبدوڵڵا ئەلفەیسەڵ رووبەڕووی رکابەرەکەی تەعاون دەبێتەوە.
ئەم تیپە بە 4 بردنەوە و 1 دۆڕان بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی سعودیەدایە.
دوای ئەوەی لە دوایین گواستنەوەکانی هاوینەدا لە یانەی مانچستەر سیتیەوە پەیوەندی بە یانەی ئەهلیەوە کرد، مەحرەز 5 یاری بۆ یانەی ئەهلی ئەنجامداوە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە.
تناول اللاعب رياض محرز إحدى الوجبات المعروفة بمدينة جدّة وشعر اللاعب بآلم في المعدة وغادر على آثره إلى المستشفى وبعد إجراءه الفحوصات أتضح بأن هُناك “جرثومة بالمعدة ” حيثُ أنه زال الآن في المستشفى تحت رعاية خاصّة ، على أن يتحدد يوم غدًا مصير مُشاركته باللقاء من عدمه .. pic.twitter.com/m6KnT5RMy3
— وفي (@Wafeetzidis) September 15, 2023