کوردستان

چوارقوڕنە تیپێکی بەهێز دروست دەکات

یانەی چوارقوڕنە بە نیازە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان کێبڕکێی ناسناوە بکات.

دوای دەستنیشانکردنی مەحمودمەجید وەک ڕاهێنەری تیپەکە، کارگێڕی یانەی چوارقوڕنە خەریکی گرێبەست کردنن لەگەڵ بەشێک لە یاریزانە بەتواناو ناودارەکانی کوردستان و هەروەها تازە کردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی ئاست بەرزی خۆی، چوارقوڕنه تا ئێستا گرێبەستی سەفین ئەمینی یاریزانی تیپەکەی تازە کردۆتەوە کە جگە لە یانەکانی کوردستان گرێبەستی لە یانەکانی خولی عێڕاقیشەوە هەبوو، سروش سەعیدی و گەیلان بورهان و یەعقوب ئەیوب و محەمەدیەعقوب و دارەوان ڕەسول و ئادەم قادر یاریزانی وەرزی ڕابردووی یانەکە گرێبەستەکانیان نوێکردۆتەوە.

چوارقوڕنە سەرکەوتوو بوو لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ باشترین یاریزان و گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان لە وەرزی ڕابردوو بەڵێن فایەق، هەروەها یانەکەی ڕاپەڕین گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان زانیارئیبراهیم و ئاگرین مەلائاری و محەمەدخەلیل و ڕێبازئیساعیل و ئارش قەدیری گۆڵپارێزی پیشەگەری پێشووتری یانەی چەمچەماڵ واۆکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button