یاریگا –
پڕۆسەی گەڕانەوەی عەلیڕەزا بیرانڤەند بەپێچەوانەی پێشبینییەکان بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و یانەی پێرسپۆلیسیش بە هیوای ئەوەیە گۆڵپارێزەکەی بتوانێت لە یارییەکەی بەرامبەر نەسر ئامادە بێت.
پرۆسەی چاکبوونەوەی عەلیرەزا بەیرانڤەند هەواڵێکی دڵخۆشکەەرە بۆ هاندەرانی ئەم تیپە و ستافی یانەکەش، هەروەها ئەگەری یاریکردنی ژمارە یەکی سوورەکان لە یارییە گرینگەکەی بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوتیمەکانی لە زیادبووندایە.
عەلیرەزا بیرانڤەند کە لەم دواییانەدا لە کەمپەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رووبەڕووی پێکانێکی قورس بوویەوە، بە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنی، بە ئەگەری %99 دەتوانێت لە یارییەکەی بەرامبەر نەسر ئامادە ببێت.
بە پێی هەواڵیکی ماڵپەڕی وەرزش سێ، هەرچەندە باس لە بارودۆخی مەترسیدار و باری نالەباری جەستەیی بەیرانڤەند کرابوو، بەڵام بەدواداچوونەکانی هەندێک لە پزیشکە بەناوبانگەکان کە ئەزموونی کارکردنیان لە تیپە وەرزشییەکان و یانەکاندا هەیە، ئاماژەیان بەوە کردووە بەپێی پشکینینە پزیشکیەکان و ئەو وێنانەی کە گۆڵپارێزی پێرسپۆلیس بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەری یاری کردنی لەم ململانێ هەستیارەدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و لە لایەکی دیکەوە بەهۆی جۆر و ناوچەی پێکان و پێگەی ئەم یاریزانە، ئەگەری ئامادەبوونی لەم یارییەدا بە پێی رێوشوێنی پزیشکییەوە سەد لە سەدە.