ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

گۆرێتزكا: دڵتەنگم بۆ فلیك و پشتگیری لە هاتنی ئەو راهێنەرە دەكەم

Yariga App

یاریگا –

لیۆن گۆرێتزكا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە رۆیشتنی هانز فلیك و ئەگەری هاتنی جولیان ناگلیسمان دەكات.

گۆرێتزكا ئاشكرایكرد، جارێكی دیكە پێشوازی لە راهێنانكردن بە سەرپەرشتی جولیان ناگلیسمان دەكات، ئەگەر فیدراسیۆنی ئەڵمانیا ئەو راهێنەرە دەستنیشان بكات بۆ راهێنەرایەتیكردنی مانشافت.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر لیڤەركوزنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی بۆندسلیگا.

لە دوای یارییەكە گۆرێتزكا ووتی: وا دەبینم ناگلیسمان راهێنەرێكی نایابە، ئەگەر پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەڵمانیا وەربگرێت، ئەوا ئێمە راهێنەرێكی گەورەمان دەبێت.

سەبارەت بە دوورخستنەوەی هانز فلیكیش ووتی: دەرکردنی راهێنەرێك هەمیشە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کارەکەی بە باشی ئەنجام نەداوە، هەر بۆیەش دڵتەنگ بووم بەهۆی ئەوەی روویدا.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەچێتە ئەمریکا و دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و مەکسیک ئەنجام دەدات، فیدراسیۆنی ئەڵمانیاش چاوەڕێی دۆزینەوەی راهێنەرێکی نوێیە پێش ئەم دوو یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button