کوردستان

شەقڵاوە ئامادەنیە بۆ خولی نایابی کوردستان

کەمێک لە مەوبەر یانەی شەقڵاوە لە پەڕەی فەرمی یانەکەدا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە دەربارەی دۆخی یانەکە.

ئەمڕۆ لە یاریەکی دۆستانەدا یانەی شەقڵاوە بە سێ گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر یانەی هەولێر، یاریزانانی شەقڵاوە و یانەکە تا ئێستا دەستیان بە مەشق نەکردووە بۆ ئامادەکاری بۆ خولی نایابی کوردستان ئەمەش بە هۆی ئەو قەیرانە دارایی یەی کە یانەکە تێکەوتووە، کەمێک لە مەوبەریش یانەکە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێن:

بەهۆی ئەوەی کە نامەیەکی یەکجار زۆر
بۆپەیجەکەمان هاتووە وڕۆژانەش وەرزشوانان وهەوادارانی یانەکەمان دەربارەی دۆخی یانەکەمان و تیپی تۆپی پی لێمان
دەپرسن دەربارەی بەشداریکردن و ئامادەکاری بۆ خولی نایابی کوردستان
ئێمە وەکو دەستەی کارگێڕی یانە پێتان ڕادەگەیەنین کە بەداخەوە بە هۆی خراپی باری ئابووری نەمان توانیوە
هیچ هه نگاوێک بنێین و کۆبوونەوە لەگەڵ یاریزانانمان بکەین و
مەشق و ئامادەکاری بکەین ، واتا یانەی شەقڵاوە تاکو ئێستا
بەفەرمی هیچ هه نگاوێکی نەناوە ، هیوادارین بتوانین بەسەر
ئەم دۆخە سەختە زاڵ بین و جارێکی تر سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە و تیپی تۆپی پێ ڕێک بخەینەوە ، بۆیە تاکو ئێستا
ئێمە نەمان توانیوە لە باری ئابووری تیپی تۆپی پێی یانە
دەست بەکاربکەینەوە .
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی شەقڵاوە
14/9/2023

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button