ئیسپانیا

نیکۆ ویلیامز لە لیستی داواکاریەکانی بارسێلۆنادایە

Yariga App

یاریگا

نیکۆ ویلیامز، هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئاتلێتیک بیلباو بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دەکاتەوە ئەویش لە هاوینی 2024. بارسا پێشتر پەیوەندی بە بەڕێوەبەری یاریزانە ئیسپانییە تەمەن 21 ساڵەکەوە کردووە و ئامادەیە ئەو هێرشبەرە لە ئەتلێتیک بیلباو جیابکاتەوە.

گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامز لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو لە هاوینی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بۆیە بلاوگرانا نایەوێت وا بە ئاسانی ئەو یاریزانە لەدەست بدات.

رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردەوە بارسا تەنها یانە نیە کە گرنگی بە گواستنەوەی نیکۆ دەدات و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگیش هەوڵی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لاوە دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button