ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دیكۆی پۆرتوگالی و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكە گرێبەستەكەی بۆ ماوەیەكی زیاتر نوێ دەكاتەوە.

یانە كەتەلۆنییەكە دیكۆی وەك شوێنگرەوەی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەكە دەستنیشانكرد.

گرێبەستەكەی ئێستای چاڤی لەگەڵ یانەكە لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لە كۆنگرەی پێشكەشكردنی وەك بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی بارسێلۆنا دیكۆ ووتی: چاڤی گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات، شایەنی ئەوەیە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: بۆ ماوەی چه‌ند ساڵ؟ بەم زووانە دەبینین، بەڵام بەڕاستی متمانەمان بە چاڤی هەیە بۆ داهاتوو، چاڤی وەک راهێنەری بارسێلۆنا رێزی بەدەستهێناوە، نەک لەبەر ئەوەی چاڤییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی نیشانی داوە کە راهێنەرێکی باشە، کاتێک باسی تۆپی پێ دەکەین لە یەکتر تێدەگەین، ئێمە هیچمان بە دیاری پێشكەش نەكرد، بەڵام شایەنی ئەوەیە گرێبەستەكەی نوێ بكرێتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: بۆ بنیاتنانی تیمەکە پێویستمان بە کات و ئارامییە، چاڤیش ئەوەمان پێدەبەخشێت، راهێنەرێکی گەورەیە و زۆر دڵخۆشم کە گەیشتە یانەکە، ئێستا ئێمە لە ساتێکی تەواو جیاوازداین لەگەڵ هێزێکی کاری کێبڕکێکار.

وەرزی رابردوو بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی چاڤی هێرناندێز توانی نازناوی لالیگا و سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button