یاریگا –
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریال مەدرید بە قۆناخێكی جیاوازدا تێپەڕی بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە یاریزانەكانی ریزەكانی یانەكەیان جێهێشت، كە دیارترینیان كەریم بێنزێمای كاپتنی یانەكە بوو.
لە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو بێنزێما دوای 14 ساڵ ریزەكانی یانە شاهانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە كرد.
لە بەرواری 4ی حوزەیران و 100 رۆژ پێش ئێستا ریال مەدرید و بێنزێما لەیەك جیا بوونەوە.
لە دوای 100 رۆژ لە رۆیشتنی بێنزێما رۆژنامەی “مارکا“ی ئیسپانی راپۆرتێکی لەسەر ئەو دۆخەی ریال مەدرید بڵاوکردەوە کە ئێستا رووبەرووی بووەتەوە.
🤔 Sin dorsal 9, un brazalete ambulante, lío con los penaltis, un goleador por accidente, otra 'decepción' con Mbappé… así han sido los 𝟏𝟎𝟎 𝐝𝐢́𝐚𝐬 𝐬𝐢𝐧 𝐁𝐞𝐧𝐳𝐞𝐦𝐚 en el Real Madrid https://t.co/eBjgW3aZ5J
— MARCA (@marca) September 12, 2023
ریال مەدرید بێ گۆڵکارە
لە پێنج وەرزی رابردوودا، بە تایبەتی دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هاوینی 2018 ریال مەدریدی بەجێهێشت، کەریم بێنزێما ژمارەیەکی زۆر گۆڵی تۆمار كرد كە هەموو وەرزێك نزیكی 30 گۆڵی بۆ یانە شاهانەكە دەكرد.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بۆ شوێنگرتنەوەی بێنزێما ریال مەدرید خۆسێلوی گواستەوە و بەهیوای ئەوەی بتوانێت هەمان رێژەی گۆڵەكانی كەریم تۆمار بكات، بەڵام ئێستا نەیتوانیوە جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیشدا بكاتەوە.
Comunicado Oficial: Joselu#RealMadrid | #JoseluIsBack
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 19, 2023
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد، دەستپێكێكی نایابی لەگەڵ یانەكە دەستپێكردووە كە لە چوار هەفتەی سەرەتادا توانی پێنج گۆڵ بكات و لە ریزبەندی گۆڵكارانی لالیگای ئیسپانیا دێت.
كارلۆ ئانچێلۆتی لەم وەرزەدا شێوازی یاریکردنی یانەكەی گۆڕی بە وازهێنان لە پلانی (4-3-3) و گۆڕینی بۆ (4-3-1-2) کە ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ لە هێڵی پێشەوە دەبن و بێڵینگهام لە پشتیانەوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا جارێکی دیكە بیگۆڕێت بەهۆی ئەوەی ڤینی پێکانی هەیە و ماوەی 6 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
Jude Victor William Bellingham. #RealMadridOnTour pic.twitter.com/SV3khNm7hK
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) July 27, 2023
نەبوونی سەركردەیەكی بەردەوام
بێنزێما لە دوو وەرزی رابردوودا سەركردەی یانە شاهانەكە بوو دوای رۆیشتنی مارسێلۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەكە.
لە سەرەتای وەرزدا مەدرید چوار یاری كردووە و شارەی كاپتنی لە نێوان چوار یاریزانی جیاوازدا گۆڕاوە ئەوانیش ناچۆ، كارڤاخال، مۆدریچ و كرووس.
جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان
لە دوای رۆیشتنی بێنزێما تا ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارە نەدراوەتەوە كە كێ دەبێتە جێبەجێكەری یەكەمی لێدانە سزایەكان لە ریال مەدرید.
ڤینیسیۆس وەك میراتگری یەكەمی كەریم سەیردەكرا بۆ جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان، بەڵام دوای لەدەستدانی لێدانی سزا بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاری دۆستانەی ئامادەكاریدا بارودۆخەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات.
رووبەڕووبوونەوەی نێوان ریال مەدرید و سێلتا ڤیگۆ لە هەفتەی سێیەمی لالیگا پڕ بوون لە رووداوی سەرنجڕاكێش دوای ئەوەی رۆدریگۆ لێدانی سزای لەدەستدا و ڤینی بە پێكانەوە یاریگای جێهێشت و كارلۆ ئانچێلۆتی توڕە بوو.
دواتر و لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا كارلۆ روونیكردەوە كە ریزبەندی جێبەجێكردنی لێدانی سزا یەكەم خۆسێلو دەبێت دووەم مۆدریچ و سێیەم ڤینیسیۆس.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و جود بێڵینگهام بە پێنج گۆڵ لە ریزبەندی گۆڵكاران دێت.