ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

تەواوی وردەکارییەکانی کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی لە مەیامی

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی کۆشکێکی گەورەی لە ناوچەی فۆرت لاودێردەیڵ لە مەیامی بە بڕی 10.8 ملیۆن دۆلار دەکڕێت.

پێدەچێت مێسی خاوەنی حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆر، تا ماوەیەکی درێژ لە مەیامی بمێنێتەوە، چونکە ئێستا تەواوی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.

کۆشکە نوێییەکەی مێسی 10 ژووری خەوتن، ژووری مەساج، دوو شوێنی راگرتنی کەشتی و مەلەوانگەیەکی گەورەی تێدایە.

لیۆنێل مێسی
کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی لە مەیامی

لیۆ مێسی و خێزانەکەی، ژیانێکی شاهانە لە ئەمریکا دەستپێدەکەن. کۆشکە نوێییەکەی 975 مەتر دووجایە. سێ گەراجی ئۆتۆمبێلی تێدایە و تەنیا 15 خولەک لە یاریگای PNKی تایبەت بە مەیامی دوورە.

زانیاری ورد لەسەر کۆشکەکەی مێسی

  • مێسی، سێ کوڕی هەیە و ئێستا ئانتۆنێلا رۆکوزۆی هاوژینی، بووەتە کەسایەتییەکی دیاری نێو سۆشیال میدیا. ئێستا بوونەتە خاوەنی کۆشکێک کە 10 ژووری خەوتن، 10 گەرماو و سێ گەراجی ئۆتۆمبێلی تێدایە.
  • کۆمپانیای سیمپکن، کە تایبەتە بە بواری خانوبەرە، کۆشکەکەیان بۆ مێسی دۆزیوەتەوە. کۆشکەکە تاڤگەیەکی تێدایە کە ئاوەکەی 51 مەتر بەرزدەبێتەوە و دەکەوێتە ناوچەی بای کۆڵۆنی لە فۆرت لاودێردەیڵ. شوێنێکە کە کەسایەتی بەناوبانگی وەک پاتریک دەیڤد، کەسایەتی دیاری سۆشیال میدیای لێ دەژیت و کۆشکەکەی خۆی بە 20.4 ملیۆن دۆلار کڕیوە.
  • کۆشکە زۆر پێشکەوتووەکەی مێسی، شوێنی راوەستانی دوو بەلەمی تێدایە و شوێنێکی گەورەی مەشق و راهێنان بۆ مێسی ئامادەکراوە.
  • باجی ساڵانەی سەر کۆشکەکە دەگاتە 83 هەزار دۆلار.

جیا لە کۆشکە نوێیەکەی، مێسی نهۆمی نۆیەمی گرانترین باڵەخانەی مەیامی بە ناوی رێگالیا بە بڕی 7.3 ملیۆن دۆلار کڕیوە، شوێنەکەی دەڕوانێتە سەر کەناری ئایسلێس لە فلۆریدا. ماڵی سێرجیۆ بوسکێتسی هاوڕێی، تەنیا چەند خولەکێک لە شوێنەکەوە دوورە.

مێسی لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵ ئینتەر مەیامی واژۆ کرد، بە گوێرەی راپۆرتەکان، بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 150 ملیۆن دۆلار.

لیۆنێل مێسی
کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی لە مەیامی

گۆڤاری فۆربس، ناوی مێسی لە نێو ریزبەندی خاوەن پڕداهاترین وەرزشوانانی جیهان داناوە، بە گوێرەی فۆربس بێت، مێسی لە مانگی ئایاری ساڵی 2022 تاوەکو ئایاری 2023، بڕی 130 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.

مێسی، کۆشکێکی گەورەی لە بارسێلۆنا هەیە کە نرخەکەی دەگاتە حەوت ملیۆن دۆلار، جیا لە کۆشکێکی گەورە لە رۆزاریۆی شاری بنەچەی خۆی، کە شوێنی وەستانی 15 ئۆتۆمبێلی تێدایە، جیا لە هۆڵێکی گەورەی مەشق و سینەمایەکی گەورە، ئەمەش بە گوێرەی راپۆرتێکی وردی ئارکیچوڕاڵ دایجێست.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تاکە ئەستێرە نییە کە لە باشووری فلۆریدا دەژیت، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرەی وەک گیسلی بەنچن، مۆدێڵ و هاوژینی پێشووی تۆم برادڵی، کۆشکێکی گەورەیان لە ناوچەی رەینچس بە بڕی 9 ملیۆن دۆلار کڕی.

لیۆنێل مێسی
لێلانگە (چێشتخانە)ی کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نموونەیەک لە ژووری خەوتنی کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
ژووری یاخود شوێنی دانیشتنی سەرەکی کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
شوێنی سەیرکردنی تەلەڤزیۆن لە کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی

بابەتی زیاتر

Back to top button