یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەرفەتێكی دیكەی لەبەردەستدایە بۆ گواستنەوەی ئامانجەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكە لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2024دا.
لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا چاڤی داوای گواستنەوەی هەریەك لە بێرناردۆ سیلڤا ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی و دانی ئۆلمۆ ئەستێرەی ئیسپانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەكرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ خەونی پەیوەندیكردنی سیلڤا و ئۆلمۆ بە بارسێلۆناوە كۆتایی نەهاتووە و هەردوو یاریزانەكە دەیانەوێت لە داهاتوودا درێسی یانە كەتەلۆنییەكە بپۆشن.
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، یاریزانەكان چەند بڕگەیەكیان لە گرێبەستە نوێیەكەیان داناوە كە رێگەیان پێدەدات لە هاوینی ساڵی 2024 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بێرناردۆ سیلڤا گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتی نوێكردەوە بۆ باشتركردنی موچەكەی، بەڵام بەهای 60 ملیۆن یۆرۆی وەك هەڵوەشاندەوەی گرێبەستەكەی داناوە بۆ ئاسانكردنی پەیوەندیكردنی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە.
ئەم ژمارەیە بە گونجاو دادەنرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە، چونكە مانچستەر سیتی لە ماوەی رابردوودا داوای نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆی لە بارسێلۆنا دەکرد بۆ ئەوەی دەستبەرداری بێرناردۆ ببێت.
💰 Bernardo Silva amplió un año más, hasta 2026, pero se puso 50M de libras de cláusula, algo que antes no tenía
👌 En el caso de Dani Olmo, renovó hasta 2027 pero fijándose un precio de 60M de euros
✍ @martinezferran https://t.co/AH23qHvmQp
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) September 12, 2023
هەمان شێوەێ بێرناردۆ ئۆلمۆش گرێبەستەكەی لەگەڵ لایپزیگ نوێكردەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.