ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا كەی دەگەڕێتەوە راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر سیتی؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا وادەی گەڕانەوەی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیان بۆ راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە ئاشكرا كرد.

لە ماوەی رابردوودا پێپ گواردیۆلا نەشتەرگەری بۆ پشتی كرد و بەهۆیەوە لە دوو یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر یانەكانی شیفیلد یونایتد و فولهام نەیتوانی ئامادە بێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی مانچێستەر ئیڤنینگ گواردیۆلا چاكبووەتەوە و ئامادەیە دوای گەڕانەوەی یاریزانەكان لە پشووە نێودەوڵەتیەكاندا بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەكە.

بەوەش پێپ دەتوانێت لە یاری داهاتووی پاڵەوانی ئەوروپا بەرامبەر وێستهام ئامادە بێت.

لە ماوەی رابردوودا و دوای نەشتەرگەریەكەی گواردیۆلا لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بووە بۆ چاكبوونەوە لەو نەشتەرگەریەی بۆیكراوە.

وا بڕیارە رۆژی شەممە كاتژمێر 17:00 بەكاتی كوردستان وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلیزیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button