سعودیەگرنگترین

ئایا پۆرتوگال بەبێ رۆناڵدۆ باشترە؟

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆرتوگال، گەورەترین بردنەوەی لە مێژووی خۆی تۆمارکرد، دوای تێکشکاندنی هەڵبژاردەی لوکسێمبۆرگ بە ئەنجامی 9-0، لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە فەرمی خۆی گەیاندە یۆرۆی 2024، ئەنجامەکە گەورەکەشی بەبێ کریستانۆ رۆناڵدۆ بەدەستهێنا، بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکان.

لوکسێمبۆرگ، هەڵبژاردەی دڵخوازی رۆناڵدۆیە، چونکە لە کۆی 11 یاریدا، 11 گۆڵی لەو هەڵبژاردەیە کردووە.

لە رابردوودا، ئەنجامی 8-0 گەورەترین ئەنجام بووە لە مێژووی پۆرتوگال و سێ جار تۆماری کردبوو. لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی لیشتنشتاین (دووجار) و کوێت.

پۆرتوگال سەرکەوتنی لە تەواوی یارییەکانی پاڵاوتنەکان لە ژێر راهێنەرایەتی رۆبێرتۆ مارتینێز بەدەستهێناوە. پیاوانی مارتینێز 24 گۆڵیان کردووە و بەبێ ئەوەی یەک گۆڵیشیان لێبکرێت.

پۆرتوگال بەبێ رۆناڵدۆ باشترە؟

بردنەوە گەورەکەی پۆرتوگال بەبێ رۆناڵدۆ، پرسیارە زۆری لەسەر کاریگەری دۆن لەسەر هەڵبژاردەکە دروستکردووە، مارتینێز لە بارەی ئەم بابەتەوە دەڵێت

هیچ پێویست ناکات، بەزم لەسەر ئەم بابەتە دروست بکەن. رۆناڵدۆ شێوازێکی تایبەت و ئەزموونێکی زۆری هەیە. رۆناڵدۆ و پێپێ زۆر گرنگن بۆ تیمەکە و ئەزموونێکی زۆریان هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، دانیێلۆ پێرێیرا، یاریزانی پۆرتوگال لەسەر بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆ دەڵێت

ئەگەر رۆناڵدۆ لە یارییەکەی لوکسێمبۆرگ ئامادەبووایە، بە هەمان ئەنجام سەردەکەوتین و یارمەتی زیاتری دەداین.

تاوەکو ئێستا رۆناڵدۆ وادەی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی دیارینەکردووە، بەڵام دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە یۆرۆی 2024 بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button