یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا وادەی دووركەوتنەوەی رۆمێۆ لاڤیا یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی چێڵسی ئینگلیزیان ئاشكرا كرد.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لاڤیا بە بەهای 62 ملیۆن پاوەند و دوای كێبڕكێیەكی زۆر لەگەڵ لیڤەرپوول پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ ناوەڕاستكارە بەلجیكیەكە لە كاتی راهێنانەكاندا لە پاژنەی پێێدا تووشی پێكان بووە.
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە یاریزانەكە بەهۆی پێكانەكەیەوە 6 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
Chelsea's summer signing Romeo Lavia has reportedly been ruled out for SIX weeks with an ankle injury ❌
✍️ Signs for £58m
💪 Training on his own to build up fitness
🤕 Injures ankle in training
😳 Debut delayed until October at the earliestMauricio Pochettino can't catch a… pic.twitter.com/gEuLtgdVKy
— SPORTbible (@sportbible) September 11, 2023
بەوەش رۆمێۆ لاڤیا لە چەندین یای بەهێزی بلووز بێ بەش دەبێت و ناتوانێت بەشداری تێدا بكات.
یانە لەندەنیەكە بەهۆی پێكانی یاریزانەكانیەوە دەناڵێنێت گرنگترینیان ریس جەیمس، كریستۆفەر ئێنكوكو، مودریك، چالۆبا، بێنتیلی، بادیاشێل و فۆفانا.