ئینگلتەرا

100 پاوەندە بۆ وەرگرتنی واژۆی جۆن تێری و 500 پاوەند بۆ ئێوارە خوانێک لەگەڵیدا!

Yariga App

یاریگا

جۆن تێری گەشتە تاکە کەسییەکانی لە شارە جیاوازەکانی ئینگلتەرا دەستپێکردووە و لە ژێر ناوی “ئێوارەیەک لەگەڵ جۆن تێری” لەگەڵ هاندەرانی ئاشنا دەبێت.

بێگومان ئەم دیدارەی بەرگریکارەکەی پێشووی سێ شێرەکان کە جۆری جیاوازی هەیە، تێچووی زۆری بۆ هاندەران دەبێت.

ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە؛ جۆن تێری پلانی گەشتەکەی بۆ ماوەی 4مانگی داهاتوو لە شارە جیاوازەکانی ئینگلتەرا داناوە و تەنانەت فرۆشتنی بلیتی ئەم گەشتانە دەستی پێکردووە.

گەشتی ئەم مانگە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە شاری باسینگستۆک دەستی پێکردووە. نرخی بلیتەکانی ئەم گەشتە، رەخنەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و نرخەکانیش بەم شێوەیەن

– بلیتی هاتنە ژوورەوەی گشتی لە 25 پاوەندەوە و بەرەو سەرەوە
– 150 پاوەند بۆ کورسییەکانی ڕیزی پێشەوە لەگەڵ وێنەیەکی گروپی لەگەڵ تێری
– 100 پاوەند بۆ وەرگرتنی واژۆ لە تێری
– 500 پاوەند بۆ نانخواردن لە دەوری مێزێک لەگەڵ تێری

پرۆگرامی نانخواردنی ئێوارە تایبەتە بە گروپ و هەر ژەمێک بۆ 10 کەسە. بە واتایەکی تر نانخواردنی ئێوارە لەگەڵ 10 کەس لە دەوری مێزێک 5 هەزار پاوەند بۆ تێری دەستدەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button