ئاسیا

رۆناڵدۆ لە کوێی تاران دەمینێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ناو لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێرپۆلیس بەرەو تاران بەڕێ دەکەون.

بەو پێیەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی نەسری سعودی و بەناوبانگترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە، ئێستا لە پۆرتوگالە تاوەکوو یاوەری هەڵبژاردەکەی بکات و لە یاریی دووەمدا کە یاری یانە پاڵەوانانی ئاسیایە، یانەی نەسر بەرامبەر یانەی پێرپۆلیسی تاران دەبێتەوە، ناوی کریستیانۆش لەناو لیستی یاریزانانی نەسر دا نوسراوە کە لەم یارییەدا ئامادە دەبن. ئەفسانە پۆرتوگالییەکە گەشتێکی داهاتووی بۆ تارانە.

یاریزانانی نەسر بە فرۆکەیەکی تایبەت لە ریازەوە گەشتی تاران دەکەن و بڕیارە لە یەکێک لە گرانبەها ترین هۆتیلەکانی پایتەختی ئێران بمێننەوە.

رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی دوو شەو و سێ رۆژ لە تاران دەمێننەوە و دوای یارییەکەش بەخێرایی دەگەڕێنەوە ریاز بۆ ئامادەکاری بۆ کێبڕکێکانی خولی رۆشەنی سعودی.

هەردوو یانەکە لە ساڵی 2015 تاوەکوو ئێستا 3 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە ئەنجامی یارییەکانیش یەک یەکسان بوون و یەک بردنەوە بۆ پێرسپۆلیش و یەک بردنەوە بۆ نەسر بووە.

یاریی داهاتوویان بڕیارە لە 19 ئەم مانگە لە یاریگای ئازادی تاران لە کاتژمێر 9:00 شەو بە کاتی هەولێر بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button