ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەكەی نوێ بكاتەوە بۆ ئەوەی داهاتووی لە یانەكە مسۆگەر بكات.

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ناوی دی یۆنگ بە رۆیشتن لە بارسێلۆنا بڵاوبوویەوە و مانچێستەر یونایتد بە جدی بیری لە گواستنەوەی ناوەڕاستكارەكە دەكردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە دەیانەوێت گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندیەكە نوێ بكەنەوە بۆ ئەوەی بیپاڕێزن لە یانەكەیان.

گرێبەستەكەی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێكی پێشكەش بە ئەستێرە هۆڵەندیەكە كردووە بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

رۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە ئەو ئۆفەرەی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دی یۆنگ نێردراوە، لەگەڵ سیاسەتی ئابووری یانەکەدا دەگونجێت بەهۆی قەیرانی دارایی ئەم دواییە.

فرێنكی دی یۆنگ بە درێسی بارسێلۆناوە

لە هاوینی 2019 فرێنكی لە ئەیاكسەوە بە بەهای 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button