ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

گاتوسۆ لە فەڕەنسا داواکراوە

Yariga App

جینارۆ گاتوسۆ یەکێکە لە بژاردەکانی لیۆنی فەڕەنسی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

هەرچەندە هێشتا لۆران بلان بەفەرمی راهێنەری لیۆنە بەڵام زۆربەی سەرچاوەکانی فەڕەنسا کۆکن لەسەر ئەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە پاش دۆڕانی لیۆن بە ئەنجامی 1-4 بە پاریس سان جێرمان.

جۆن تێکستۆری خاوەنی لیۆن، هاوڕێیەکی نزیکی خۆرخی مێندێزی بریکارە، مێندێزیش کارەکانی جینارۆ گاتوسۆ بەڕێوە دەبات. بەگوێرەی فوت مێرکاتۆ ئەمە وایکردووە گاتوسۆ بژاردەی یەکەم بێت بۆ جێگرتنەوەی بلان لە کاتی دوورخستنەوەی.

جگە لە ئەستێرە مێژووییەکەی میلان هەریەک لە جولیان لوپیتیگوی و ئۆلیڤەر گلاسنەر بژاردەی دووهەم و سێهەمی لیۆنن.

گاتوسۆ پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئەیسی میلان، ڤالێنسیا و ناپۆلی کردووە بەڵام سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button