ئاسیا
رۆناڵدۆ لەم رۆژانە گەشتی ئێران دەکات
یاریگا
دەنگۆیەک هەبوو بەشێک لە یاریزانە دیارەکانی خولی سعودی بەهۆی ناسەقامگیری بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە، لەگەڵ یانەکەیان بەشداری چامپیۆنزلیگی ئاسیا ناکەن.
ماڵپەری وەرزش3 ئێران بڵاویکردەوە، یانەی نەسڕی سعودی لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس بۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان ناردووە و لە لیستەکەدا ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالیشی تێدایە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بڕیارە شاندی یانەی نەسڕی سعودی 3 رۆژ و 2 شەو پێش یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس گەشتی تاران بکەن و پاشان دوای یارییەکە یەکسەر وڵاتەکەیان جێدێڵن و دەگەڕێنەوە سعودیە.
هەردوو یانەی پێرسپۆلیسی ئێران و نەسڕ لە یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا رۆژی 19 ئەم مانگە لە یاریگای ئازادی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.