ئه‌ڵمانیا

زیدان رەنگە لەم چەند رۆژە بگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا

دوای دوورخستنەوەی هانسی فلیک لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، چەند ناوێک بەربژێرن بۆ شوێنگرەوەی.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، زینەدین زێدان بژاردەیەکی تری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیایە بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.

زیزۆ دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 وازی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید هێنا، لەو کاتەوە راهێنەرایەتی نەکردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەبوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەڵام گرێبەستی دێشامب تاوەکو ساڵی 2026 نوێکرایەوە.

لە مێژووی تۆپی پێ ئەڵمانیا هیچ کاتێک کەسێکی بیانی نەبووەتە راهێنەری ئەم هەڵبژاردەیە. بێجگە لە زیدان یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی مانشافت، لویس ڤان گال راهێنەری هۆڵەندیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button