ئه‌ڵمانیا

ناگیلسمان ناتوانێت ببێتە راهێنەری ئەڵمانیا، مەگەر بایرن رازی بێت

Yariga App

یاریگا

دوای دوورخستنەوەی هانسی فلیک لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جولیان ناگلیسمان وەک بژاردەی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی باس دەکرێت، بەڵام فیدراسیۆنی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە بۆ دەست نیشانکردنی ئەو راهێنەرە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا چەند کاتژمێرێکی کەم لەمەوبەر ڕایگەیاند کە هانسی فلیک لە پۆستەکەی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوورخرایەوە، دەنگۆکانیش لەسەر جێنشینەکەی گەرمە.

زۆربەی میدیاکانی ئەڵمانیا باس لە جولیان ناگیلسمان دەکەن وەک بژاردەی سەرەکی ئەڵمانییەکان، بەڵام ناوی چەند بژاردەیەکی دیکەی وەک لویس ڤان گالی هۆڵەندیش ئاماژەیان پێکراوە.

تۆڕی ئەڵمانی سکای لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە فیدراسیۆنی ئەڵمانیا زیاتر حەزی بۆ دەست نیشانکردنی ناگیلسمان هەیە، بەڵام لە ئەگەری دیاریکردنی ناوبراو وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەیان، ڕووبەڕووی کێشەیەکی چاوەڕواننەکراو دەبنەوە.

ئەگەر فیدراسیۆنی ئەڵمانیا بیەوێت ناگلسمان وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی بناسێنێت، سەرەتا دەبێت دانوستان لەگەڵ بایرن میونشن بکەن بۆ ئەوەی یانە باڤارییەکە سەرەتا گرێبەستەکەی ناگیلسمان هەڵبوەشێنێتەوە. هەرچەندە ناگیلسمان لە ناوەڕاستی وەرزی ڕابردوودا ل ڕاهێنەرانی بایرن دوورخرایەوە و تۆماس توخێل جێگەی گرتەوە، بەڵام تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بایرن هەیە و تا ئەو کاتەشی گرێبەستەکەی هەڵنەوەشێنتەوە، ناتوانێت راهێنەرایەتی هیچ هەڵبژاردەیەک و یانەیەک بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button