ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بە فەرمی ئەڵمانیا هانس فلیکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرممئ هانس فلیک، لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریانداوە هانس فلیک، و هەردوو یاریدەدەرەکەی لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دووربخەنەوە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە هاوینی 2021 ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی جێهێشت، لە جێگەی یواکیم لۆفی پاڵەوانی مۆندیالی 2014، بووە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

فلیک لە سەرجەم پاڵەوانێتییە فەرمی و دۆستانەکان لە 25 یاریدا راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کرد، 12 یاری سەرکەوتنی تۆمارکرد، لە 7 یاریدا یەکسانبوو، 6 یاریشی دۆڕاند.

گەورەترین شکستی ناوبراو لەگەڵ مانشافت لە جامی جیهانی 2022 بوو، کە هەڵبژاردەکە هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کرد.

شەوی رابردوویش لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن بوونەوە، یارییەکەیان بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵیک دۆڕاند، ئەم شکستە سختەیش راهێنەرەکەی لەلای فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بە تەواوی بێهیواکرد، لە ئەنجامدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button