یاریگا –
یانەی ئەیسی میلان ئەمڕۆ وردەکاری یاریگا نوێیکەی بڵاوکردەوە.
رۆسۆنیری لەنێو کۆمەڵێک کۆمپانیا و پڕۆژەی گەورەدا سەرەنجام، پڕۆژەکەی “ستۆدیۆ مانیکا”ی هەڵبژارد کە دیزاینی یاریگایەکی نوێ و جێگەی 70 هەزار هاندەر دەگرێت.
گوتەبێژی کۆمپانیای براوە بە رۆژنامەی لاگازێتای راگەیاند
شانازی بەوەوە دەکەین کە ئێمە هەڵبژێردراین بۆ دیزاینی یاریگا نوێیەکە. کارێک دەکەین کە شایستەی ئەم یانە نموونەییە و هاندەران و ئیتاڵیا بێت.
یاریگا نوێیەکەی رۆسۆنێری، لەبری دوو بەش دەکرێتە سێ بەش و چەندین خزمەتگوزاری لە خۆ دەگرێت وەکو : فرۆشگا، مۆزەخانەیەکی 300 مەتری، دوو شاشەی قەبارە گەورە کە گەورەترین دەبن لە ئیتاڵیا، ناوچەیەکی تایبەت لە دەرەوەی یاریگاکە بۆ کاتی ئاهەنگ گێڕانی هاندەران و یاریزانانی میلان.
بەگوێرەی لا گازیتا پێشبینی دەکرێت، یاریگاکە لە ساڵی 2028 تەواو ببێت.