یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە ئانتۆنی هێرشبەری بەڕازیلی و یاریزانی یانەكەی بڵاوكردەوە.
گابریێلا كاڤاڵین، خۆشەویستی پێشووی ئانتۆنی سكاڵای لە دژی ئەستێرە بەڕازیلییەكە بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەری بەرزكردووەتەوە.
كەمێك پێش ئێستا مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەكی فەرمیان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:
مانچێستەر یونایتد ئاگاداری تۆمەتەکانی دژ بە ئانتۆنییە. یاریزانەکە وادەی گەڕانەوەی تا ماوەیەکی نادیار دوادەخات، تاوەکو کێشەکانی چارەسەر دەکات.
وەک یانە سەرکۆنەی هەموو جۆرە توندوتیژی و سووکایەتی پێکردنێکین.
An update on Antony.
— Manchester United (@ManUtd) September 10, 2023
بڕیارەكە بە رێككەوتنی نێوان هەردوولا بووە و یاریزانەكە دەیەوێت تا كێشەكە بە یەكجاری چارەسەر نەكرێت نەگەڕێتەوە:
لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رێککەوتم بۆ ماوەیەک دووربکەومەوە، تاوەکو تۆمەتەکانی دژم چارەسەر بکەم.
دەمەوێت جارێکی دیکە بێتاوانی خۆم لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم، دووپاتبکەمەوە. ئامادەم بە تەواوی هاوکاری پۆلیس بکەم.
ئەمە دووەم سکاڵایە کە گابریێلا تۆماری دەکات، بەو پێیەی پێشتر لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا سکاڵایەکی هاوشێوەی لەسەر هێرشبەری شەیتانە سوورەکان لە بەڕازیل تۆمارکردبوو.