ئینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

یاریزانێکی بەرازیلی دەبێتە راپەر

Yariga App

یاریگا –

ئێمێرسۆن رۆیاڵ، یاریزانی تۆتنهام کلیپێکی راپی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بەهرەکانی خۆی نمایش دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا، ئێمێرسۆن راپ بە زمانی پۆرتوگالی دەڵێت و لە چەند گرتەیەکدا، ئێستێلا براگا، خۆشەویستی ئێمێرسۆن بە سکپڕی دەردەکەوێت.

ئێمێرسۆن لە کاپشنی پۆستی ڤیدیۆکەی نووسیویەتی

ببینە، خۆشەویستی منداڵ، دەتوانێت چی بکات.

پێدەچێت ئێمێرسۆن چاوەڕێی یەکەم منداڵی خۆی بکات و وەک لە گۆرانییەکە باسی دەکات، هەموو شتێک لە ژیانی ئەودا دەگۆڕێت.

ئێمێرسۆن وەرزێکی باشی لەگەڵ سپێرز دەستپێکردووە، بەشداری لە سێ یاری پرێمەلریگدا کردووە و چاوی لە وەرزێکی نائاساییە لە ژێر سەرپەرشتی ئەینج پێستۆکۆگلو.

لە دوای تەواوبوونی ماوەی یارییەکانی نێودەوڵەتی، تۆتنهام رووبەڕووی بۆرنمس دەبێتەوە. یانەکەی باشووری بەریتانیا تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، بەڵکو دوو دۆڕان و دوو یەکسانبوونی هەیە، کەچی ئێمێرسۆن و هاوڕێیەکانی، دەیانەوێت سێ خاڵ لە قەڵای ڤیتاڵیتی لە بۆرنمس وەربگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button