ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید جێگرەوەی ئێمباپێی دەستنیشان کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە ئەگەری شکستهێنانی لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ریال مەدرید پلانەکانی گواستنەوەی دادەڕێژێتەوە و چاو دەبڕێتە جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی.

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا، ئێمباپێ بە خۆڕایی پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە بکات، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە. بەگوێرەی فووت مێرکاتۆ بێت، رەنگە ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێبکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی لە هاوینی داهاتوودا، بە بڕە پارەیەک قەڵای پارک دۆ پرێنس جێبهێڵێت.

ئێمباپێ وەک ئامانجی سەرەکی مەدرید دەمێنێتەوە، بەڵام پلاتفۆرمی فیکاخێس دەڵێت؛ یانە مەدریدییەکە لیستێکی بۆ گواستنەوەکانی کۆمەڵێک یاریزان ئامادەکردووە، ئەگەر لە گواستنەوەی ئێمباپێ سەرکەوتوو نەبوون. ئالڤارێزی ئەرجەنتینی لەسەرووی لیستەکەدا دێت.

یاریزانی تەمەن 23 ساڵی لەم وەرزەدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری لە یارییەکانی مانچێستەر سیتیدا کردووە. دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە.

سێشەممە، ئالڤارێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووەم یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button