ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ڤێراتی شوێنپێی فیلیپێ کۆوتینیۆ دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی عەرەبی قەتەری هیوادارە ئەمڕۆ پڕۆسەی گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی، لە پاریس سانجێرمانەوە تەواو بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان روونیکردووەتەوە، یانە قەتەرییەکە دەیەوێت بە زووترین کات، گواستنەوەی ڤێراتی یەکلاییبکاتەوە.

یاریزانی تەمەن 30 ساڵان لە ساڵی 2012 لە پێسکاراوە پەیوەندی بە پاریسەوە کرد، بەڵام لەم وەرزەدا بەشداری لە هیچ یارییەکی لیگ وەندا نەکردووە.

ڤێراتی لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا، بەشداری لە 416 یاریدا کردووە، توانیویەتی 61 گۆڵ دروستبکات و 11 گۆڵیش بکات.

10 رۆژ پێش ئێستا، پاریس و عەرەبی لەسەر گواستنەوەی ڤێراتی رێککەوتن و بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام دوا وردەکارییەکان، لای یاریزانەکە ماوە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکلایی بکاتەوە و دواتر بچێتە دەوحە، پایتەختی قەتەر.

عەرەبی تاوەکو ئێستا لە گواستنەوەی هاوینەدا، هەریەکە لە عەبدو دیالۆ، سیمۆ قادری و محەمەد تەبوونی لە یانەکانی پاریس سانجێرمان، ئیسپانیۆل و فاینۆرد گواستووەتەوە.

ڤێراتی بەشداری لە یاری شەوی رابردووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ماسێدۆنیای باکوور نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button