یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد هۆتێلەكەی كریستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسری سعوودی پەناگەیەكە بۆ رزگاربوانی بومەلەرزەكەی مەغریب.
رۆژی رابردوو بومەلەرزەیەكی بەهێز مەغریبی گرتەوە و بەهۆیەوە سەدان قوربانی و برینداری لێكەوتەوە.
El #Canal24Horas habla con Irene Seixas, una española en Marrakech, para conocer mejor la situación que se esta viviendo en Marruecos tras el terremoto.
🔹 https://t.co/0Ix6dDsBAd pic.twitter.com/LCDnZWeOCj
— RTVE Noticias (@rtvenoticias) September 9, 2023
لە وڵاتی مەغریب دۆن رۆناڵدۆ خاوەنی كۆمەڵێك هۆتێلی تایبەت بە خۆیەتی بە ناوی پێستانا CR7.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا ئەو هۆتێلەی دۆن خاوەنیەتی بووەتە پەناگەیەك بۆ رزگاربوانی بومەلەرزەكە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە دوای بومەلەرزەكە مەغریبییەكان چوونەتە هۆتێلەكەی رۆناڵدۆ كە جێگایەكی پارێزراو بووە و دەرگاكانی بە رووی هاوڵاتیاندا كردووەتەوە.