ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فلیک: هیچ کەسێک لە من گونجاوتر نییە

Yariga App

یاریگا –

هانز فلیک، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووپاتیدەکاتەوە، خۆی باشترین بژاردەیە بۆ سەرکردایەتی کردنی هەڵبژاردەی مانشافت، سەرەڕای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن بە ئەنجامی 4-1.

ئەڵمانیای چوار جار پاڵەوانی جیهان، ئامادەکاری بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆی داهاتوو دەکات، بەڵام ئەمە سێ جارە لەسەر یەک دەدۆڕێت و هاندەران فیکەی ناڕەزاییان لە دژی فلیکس پیشاندا.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فلیک لە ژێر فشارێکی بێ وێنەدان، چونکە لە مۆندیالی قەتەر، لە قۆناخی یەکەم ماڵئاواییان کرد و تەنیا چوار یاری لە 16 یاری رابردوودا بردووەتەوە. بەڵام سەرباری ئەمەش، فلیک دەڵێت من باشترین بژاردەم

دەزانم تۆپی پێ بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و ناتوانم پێشبینی بکەم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام لەلای خۆمەوە هەموو هەوڵێکم بۆ ئامادەکردنی تیمەکە داوە. پێم وایە کارێکی باش دەکەین و من گونجاوترین کەسم بۆ ئەم ئەرکە.

دوو ساڵ بەر لە ئێستا فلیک ئەرکی مەشقی هەڵبژاردەکەی لە ئەستۆگرت، بەڵام بە گوێرەی ئەنجامەکان بێت، راهێنەرێکی سەرکەوتوو نەبووە، تەنانەت لە مۆندیال لە کۆی سێ یاری، تەنیا یەک یاری بردەوە و تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ باشتربوونی دۆخی هەڵبژاردەکە نییە. فلیکس زیاتر دەڵێت

زۆر نیگەرانم و دەبێ دان بەوەدا بنێین، ژاپۆن تیمێکی زۆر باشە، هیچ رێکارێکم بۆ گۆڕینی هاوکێشەی یارییەکە نەدۆزییەوە، بەرگرییان زۆر باش بوو. باش دەستمان بە یارییەکە کرد، بەڵام لەگەڵ یەکەم دەرفەت، گۆڵیان کرد، سەرەڕای راپەڕینی تیمەکەم و یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام زوو سوودیان لە هەڵەیەکی ئێمە وەرگرت و گۆڵیان لێکردینەوە.

فلیک ئەرکێکی دیکەی سەختی لەپێشە، چونکە دەبێ تیمەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامادەبکات، کاتێک لە یارییەکی دۆستانە، رۆژی سێشەممە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button