ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هالاند باس لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ گواردیۆلا دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و پێپ گواردیۆلای راهێنەر دەكات.

رۆژنامەی سپۆرت لێدوانەكانی گۆڵكارە نەرویجیەكەی بڵاوكردەوە كە تێیدا باسی لە پەیوەندی نێوان خۆی و پێپ گواردیۆلای راهێنەر دەكات.

دەربارەی پەیوەندی نێوانیان هالاند ووتی: بێگومان پەیوەندیی ئێمە زۆر باشە، ئەو لە کارەکانیدا داواكاری زۆرە، هەروەها زۆر راستەوخۆ و راستگۆیە لە قسەکانیدا، بەڵام ئەمە شێوازی بەڕێوەبردنی خۆیەتی، لە هەموو حاڵەتێکدا باشترە پێشبکەوین و بۆ پێشەوە بڕۆین.

ئاماژەی بە رووداوەكانی یارییەكەی بێرنلی كرد و ووتی: راهێنەر دەبێت راستەوخۆ هەموو راستیەكانت نیشان بدات، لە یەكەم یاری وەرزەكەدا دەتوانیت ئەوە ببینیت، بەڵام من پێزانینم هەیە چونكە ئەوە دەردەخات كە بە تەواوی پابەندە و هەمیشە باشترینی دەوێت.

بەردەوام بوو ووتی: كەسایەتی پێپ كەسێكی رووخۆشە بەڵام ئەمە لە كاتی كاركردندا روونادات، بەڵام لە دەرەوە هەمیشە رووخۆشە.

لە كۆتایشدا ووتی: لەژێر راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا زۆر بەرەو پێشەوە چووم، هەموو رۆژێك دەیبینم، پێموایە ئەنجامەكان ئەوە دەردەخەن.

هالاند لەم وەرخەدا دوای تەنیا چوار یاری توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button